لەبەر چاوی بەد لە ترسی بەدکار
دڵ خۆم ئەکەمە کوورەی یادگار
دڵ خۆم ئەکەمە لەیلی کوورەی یادگار
بە گریانی وشک بە ناڵەی بێدەنگ
دێنمە لەرزین تەختی کردگار
بە هێزی ئەژنۆ و بینایی چاوم
ئارامی ژیان جەرگ و هەناوم
یا خۆت بەجارێ چارەسەرم کە
یا لە نامەی ژین دەربێنە ناوم
یا لە نامەی ژین لەیلی دەربێنە ناوم
شیرین هەتا کەی دووریت بچێژم
فرمێسکی خوێنین تا کەی بڕێژم
تا کەی لە گۆشەی دڵی زارمدا
تا کەی لە گۆشەی دڵی زارمدا
غونچەی جوانی و گەنجی بنێژم