چاوت شینە و پرچت کاڵ
ئەبرۆت پەڕی ڕەشەداڵ
دەتبەم و دەتڕفێنم
وێنەی ماینی شێخەزاڵ
ڕوحمی خێرت بێ لێوئاڵ
ئەو دڵەم بۆت بوو بە عەبداڵ
قەدت لەبۆ کەمبەرە و
باسکت جوانە بۆ خرخاڵ
وا مەکە وا مەکە وا مەکە
دایکم دیارە و ئابڕووم چوو
دەوەرە دەوەرە تێکەڵ بین
بۆ تۆم ئاور تێ بەربوو
چاوبازی ئەبرۆ کەوان
ڕۆحم بۆ تۆ بوو میوان
دەوەرە دەستەملانت بم
شەوان هەتاکوو ڕۆژان
ئاورت لەمن بەرداوە
دایکی منت بێ بە قوربان
ئەمنت بۆ دەستەوئەژنۆ
تۆ ژنی گولەی مێردان
وا مەکە وا مەکە وا مەکە
دایکم دیارە و ئابڕووم چوو
دەوەرە دەوەرە تێکەڵ بین
بۆ تۆم ئاور تێ بەربوو
فەلەک بشێوێ دەور و دووکانت
فەلەک بڕووخێ حەوت ئاسمانت
فەلەک وەرگرێ منداڵەکانت
قورعە با بیبات پاک بیابانت
دەردەدار بووم لە شوێن یاری خۆم
قەد بووە ڕێم نەبووە بۆت بدەم لە چۆم
هاتم لەلای شنۆیە
کوڵمت گوڵی لیمۆیە
گوارە لە گوێ سێ گۆیە
وەک برنجی عەنبەربۆیە
خەڵکی شێتی جندیانن
ئەو دڵەی من شێتی تۆیە
دەوەرە ڕوحمی خێرت بێ
ئەو دڵەم بۆت ڕەنجەڕۆیە
وا مەکە وا مەکە وا مەکە
دایکم دیارە و ئابڕووم چوو
دەوەرە دەوەرە تێکەڵ بین
بۆ تۆم ئاور تێ بەربوو
هاتم لەلای بۆکانێ
قیتێ گوارە جۆلانێ
لەگەڵ یار قەولمان یەکە
ڕاومان کۆنە لاجانێ
دەردەدارم بە وەڵڵا
هەر ئەو دەردم دەزانێ
دەوەرە ئاوێزانت بم
پیر بووی ئەو مەکرەی دانێ
وا مەکە وا مەکە وا مەکە
دایکم دیارە و ئابڕووم چوو
دەوەرە دەوەرە تێکەڵ بین
بۆ تۆم ئاور تێ بەربوو