عەلی مەردان

ئەڵوەن ئاوت شیرینە

بە دەنگی: عەلی مەردان
شێوەزار: سۆرانی
30
ئەڵوەن ئاوت شیرینە
دەوای ئێش و برینە
ئەڵوەن جوانە ناوەکەت
گوڵاڵەی سەرچاوەکەت
ئەڵوەن ئاوە سافەکەت
شفابەخشی برینە
ئەڵوەن ئاوت شیرینە

ئەڵوەن توخوا ناو بە ناو
گەر لەیلێم هاتە سەراو
سەلام منی پێ بڵێ
قەدری بخەرە سەر چاو
بڵێ دڵ پڕ برینم
ئەڵوەن ئاوت شیرینە
دەوای ئێش و برینە
ئەڵوەن جوانە ناوەکەت
گوڵاڵەی سەرچاوەکەت
ئەڵوەن ئاوە سافەکەت
شفابەخشی برینە
ئەڵوەن ئاوت شیرینە

ئەڵوەن هاژەی ئاوی تۆ
مێرگ و مێڕگوزاری تۆ
باخ و بێستانی تۆ
بۆ ژیانم بوو بە هۆ
دە بڵێ دڵ پڕ برینە
ئەڵوەن ئاوت شیرینە
دەوای ئێش و برینە
ئەڵوەن جوانە ناوەکەت
گوڵاڵەی سەرچاوەکەت
ئەڵوەن ئاوە سافەکەت
شفابەخشی برینە
ئەڵوەن ئاوت شیرینە

ئەڵوەن دڵ بریندارم
لەم ژینە زۆر بێزارم
ئەڵوەن حەق نادیارم
مەگەر تۆ بکەی چارم
ئەڵوەن ئاوت شیرینە
دەوای ئێش و برینە
ئەڵوەن جوانە ناوەکەت
گوڵاڵەی سەرچاوەکەت
ئەڵوەن ئاوە سافەکەت
شفابەخشی برینە
ئەڵوەن ئاوت شیرینە