کاوە فەتحی

گوڵی من

بە دەنگی: کاوە فەتحی
شێوەزار: سۆرانی
43
ئەمڕۆ کە هەوا هاندەری دڵدانە گوڵی من
بڕوا کە دڵم باشترین گوڵدانە گوڵی من
سەد خونچە بە نەغمەی پێکەنینی تۆ دەپشکوێ
بارانی بزەت باخی بەهارانە گوڵی من

چاوت کە هەموو جوانیی خودای گرتووەتە باوش
باوشی چاوی منا مێوانە گوڵی من
با پێکەوە بفڕین و بەبێ بەند و سنوورێ
ئامێزی ئەوینمان بێ بە هێلانە گوڵی من

ئەمڕۆ کە هەوا هاندەری دڵدانە گوڵی من
بڕوا کە دڵم باشترین گوڵدانە گوڵی من
سەد خونچە بە نەغمەی پێکەنینی تۆ دەپشکوێ
بارانی بزەت باخی بەهارانە گوڵی من
دەستی تۆ لە نێو دەستی منە چیمە لە دونیا
چەن بەختەوەرم هاودڵ و پەیمانە گوڵی من
لەو ژینە کە ڕامبواردووە بێ هاوسەفەریی تۆ
دڵ جارێ نە سەد جارە پەشیمانە گوڵی
ئەمڕۆ کە هەوا هاندەری دڵدانە گوڵی من
بڕوا کە دڵم باشترین گوڵدانە گوڵی من
سەد خونچە بە نەغمەی پێکەنینی تۆ دەپشکوێ
بارانی بزەت باخی بەهارانە گوڵی من