کاوە فەتحی

تەنیایی

بە دەنگی: کاوە فەتحی
شێوەزار: سۆرانی
45
تەنیام ئای تەنیام سەختە تەنیایی
کاتی گیاندانان لەحزەی جیایی
چاوت ئاوێنەی شەوەکانم بوو
وێنەت هەوێنی خەوەکانم بوو
بۆچی قارت کرد
ڕۆیت و بارت کرد
پێموایە مەیلی تازەیارت کرد

شکاندت دڵم دەک دڵت بشکێ
کەسێ جێگە خۆم لێت ڕازی نەبێ
بۆچی قارت کرد
ڕۆیت و بارت کرد
پێموایە مەیلی تازەیارت کرد
هەر من ماوم و خاترەی دیدار
تاڵی تەنیایی و بێدەنگیی دیوار
بێ تۆ کات ناڕوا کاتژمێریش مرد
خواحافیزیت کرد وێستا دیقی کرد
بۆچی قارت کرد
ڕۆیت و بارت کرد
پێموایە مەیلی تازەیارت کرد