نیتە جێژوان نە من نە تۆ
بشکێ پەیمان نە من نە تۆ
ئەگەر بێتەوە بێبەشم کەی
لە چاوی جوان نە من نە تۆ
سەفی دڵدادە ببینی ناز کەی بۆیان
بێیت و ڕەقیب بانگت لێ کا تۆ بڵێی گیان
بێی فرمێسکی حەزەکانت بێتە باران نە من نە تۆ
شەرمم لێ کەی ڕوو لا نەدەی نازدارە گیان نە من نە تۆ
باڵا دەرخەی دولەبەری کەی لە ڕێبواران نە من نە تۆ
پرچی سەر لێ شێواوی ڕەش بکەی وەیلان نە من نە تۆ
بە مەیلەوە ڕێو نەکەوێ بەرەو ماڵمان نە من نە تۆ
سەفی دڵدادە ببینی ناز کەی بۆیان
بێیت و ڕەقیب بانگت لێ کا تۆ بڵێی گیان
بێی فرمێسکی حەزەکانت بێتە باران نە من نە تۆ
نیتە جێژوان نە من نە تۆ
بشکێ پەیمان نە من نە تۆ
ئەگەر بێتەوە بێبەشم کەی
لە چاوی جوان نە من نە تۆ