هەرچەن ئەڕۆم ڕێگام دوورە
ناگەم بە خۆم لە هیچ لاوە
پێی بێ پێڵاوم نیوەشەوێ لەسەر مینێ بەجێ ماوە
تفەنگێ دێت و نایەڵێ بێتە گوێما لایە لایە
لەگەڵ هەورێ غەریب ئەگریم بۆ کۆچی بێ وادەی دایە
لایە لایە لایە لایە هەستە لە خەو هەستە دایە
لایە لایە لایە لایە
*؟ ئاواتیەتی لافاوی خوێن ڕامانماڵێ
خۆم و بووکە ئاوارەکەم بووینە سەردێڕی هەواڵێ
*؟ چاوەڕوانە بمرم کامێرایێ وێنەم بگرێ
دیکتاتۆرێکی ترسنۆک خەڵاتی ئاشتیی پێ بگرێ
هەستە دایە هەستە دایە چاوەڕوانم چاوەڕوانی باوەشی تۆم
لە باوشتا ئارام بگرم
بگریم بۆ تۆ بگریم بۆ خۆم
لایە لایە
لایە لایە
هەرچەن ئەڕۆم ڕێگام دوورە
ناگەم بە خۆم لە هیچ لاوە
پێی بێ پێڵاوم نیوەشەوێ لەسەر مینێ بەجێ ماوە
تفەنگێ دێت و نایەڵێ بێتە گوێما لایە لایە
لەگەڵ هەورێ غەریب ئەگریم بۆ کۆچی بێ وادەی دایە