سنە کورسانەکەی باوان
کێ ناوتی نیا بە خوێناوی
ناوێ خاسە پڕ باڵاتە
بە خوێن هاتی بە خوێن ماوی
سنە کورسانەکەی باوان
سنە کورسانەکەی باوان
بەسەر دیوار هەر ماڵێکتا
عەکس شەهیدێ هەڵواسراگە
بەسەر سینگەی کووچەکانتا یادێ زەخمێ هەڵکەنیاگە
تەنیا ئاویەر خەمت ئەزانێ
بە قەو تاریخ باڵات بەرزە
مشتت پڕە لە هاوار و هەرگیز سامت نایێتە لەرزە
سنە کورسانەکەی باوان
کێ ناوتی نیا بە خوێناوی
ناوێ خاسە پڕ باڵاتە
بە خوێن هاتی بە خوێن ماوی