کاوە فەتحی

شەهید

بە دەنگی: کاوە فەتحی
شێوەزار: سۆرانی
53
شەهید نامرێ وەکوو شاخ
وەکوو بەفر وەکوو درەخت
وەکوو بەهار و گوڵباخ
شەهید باڵای بە قەد باڵای کوردستانە
شەهید ئاوە تینوێتیی زەوی ئەشکێنێ
پەنجە و دەستە ئازاری خاک ڕائەژێنێ
سۆمای چاوە کام دواڕۆژ دوورە ئەیبینێ

شەهید باڵای بە قەد باڵای کوردستانە
دڵی ئازادی و بەیداخی لوتکەی هەڵوێستی ئینسانە
شەهید نامرێ وەکوو شاخ
وەکوو بەفر وەکوو درەخت
وەکوو بەهار و گوڵباخ
شەهید باڵای بە قەد باڵای کوردستانە
شەهید ئاوە تینوێتیی زەوی ئەشکێنێ
پەنجە و دەستە ئازاری خاک ڕائەژێنێ
سۆمای چاوە کام دواڕۆژ دوورە ئەیبینێ
هۆنراوە: شێرکۆ بێکەس