ئەرێ گوڵێ گوڵێ
ئەمن ڕۆژێکی دەچوومە شاری
لە نێو بازاڕی گوڵەکان دێنە فرۆشتن
سەد ماشەڵڵا لەبەر ئەوێ گوڵێ
لەبەر ئەوە سوورەگوڵێ سەر بە زێڕان
گوڵێ گیان ئەمن شارەکەی کۆیە، حەڵەبە، دیلمانە، دیاربەکرێم
لەبەر قەمبەڵی چاوی تۆ دەگێرا
ئەوە میسر و شام و تەختی خان سولەیمان بەگیش وێڕا
هەی گوڵێ پارەکە وا مەحەلان مەجالان گەلێ لەگەڵ ئەمن بە مەیل و مەرحەمەت بووی
تێناگەم ئەوساڵە کە لە ساردی دە پاییزێدا
مەیلە و مەرحەمەتێ خۆ لەسەر چی لە من غەریب و ڕەبەنەماڵ وەردەگێڕا
ئەی دە وەرە ڕامەبرە لە گوڵان زێدەتری گوڵە گیان ئەی گیان
ئەرێ گوڵێ گوڵێ
لەبەر ئەوێ گوڵە گوڵە جوانێ چاوڕەشێ برۆقەیتانی دایک حدوودێ باب شاسەیوانێ
گوڵە گیان ئەگەر حدوودی عەداڵەتی محەندەکی کێ نی
ئەوە نێونیشان و مۆر و مەجەلە و نوقتە و دەسخەتی دەوڵەتت کوانێ گوڵە گیان
هەموو گوڵان پێک شاد دەبوون ئەدی سوورەگوڵەکەی من کوانێ
ئەمن زەینم خۆم دەکردە سوورەگوڵی من تازە سەری دێناوە دەرێ
ئەرێ لە بن کەویلکە کەویلکەی دە بەفرێ دە تیلەی دە کوێستانی
ئەی دە وەرە ڕامەبرە لە گوڵان زۆر جوانتری گوڵە گیان ئەی گیان
هەنگەزەردە ئەبڕێ ڕێی دوور
بۆ بینینی گوڵاڵەی سوور
تا نەگەڕێ مێرگی بەهار
دەم نانێتە ناو دەمی یار
چۆن بە پێی خۆی دێ گوڵی گەش
بۆ لای شوانی کەپەنکڕەش؟
نەک گوڵێک و نەک سیان و چوار
چەن لە دێدا هەبێ نازدار
لە ناو دێدا پۆل پۆلێ نازدار
ئەشێلن سەوزەگیای بەهار
بۆ لای شوانی شمشاڵ پڕجۆش
هەی بەختی باش ژیانی خۆش
هەر لە دێوە هەتا ناو ڕان
بە لەنجە دێن شیردۆشی جوان
هەڵەپەڕن بۆ شمشاڵژەن
هەی بەختی باش ژیانی شاد