محەمەد دانیش

سوێندم بە

بە دەنگی: محەمەد دانیش
شێوەزار: سۆرانی
53
جار جارێ فرمێسک لە چاوی سوورا
ئەبارێنە سەر گیانە چەپکەی چنوورا
دەبارێنە سەر گیانە چەپکەی چنوورا
سوێندم بە سۆزەی دڵەی
سوێندم بە سۆزەی دڵەی ئەسیرم
تا ساتێ مابم گیانە هەر وای لە بیرم
تا ساتێک مابم بەخوای هەر وای لە بیرم

ئەو ساتەی لاشەم سەرد ئەبێتەوە
ئەو کاتەی لاشەم سەرد ئەبێتەوە
چرای ژیانم گیانە دەکوژێتەوە
سوێندم بە سۆزەی دڵەی ئەسیرم
تا ساتێک مابم گیانە هەر وای لە بیرم
تا ساتێک مابم بەخوا هەر وای لە بیرم

ئاخرین قسەم گیانە هەر ناوی تۆیە
هەر چاوەکانم ئازیز پڕ ئاوی تۆیە
هەر چاوەکانم گیانە پڕ ئاوی تۆیە
سوێندم بە سۆزەی دڵەی ئەسیرم
تا ساتێک مابم گیانە هەر وای لە بیرم
گیان و گیان و گیان و گیان گیان ئازیزەکەم
گیان و گیان و گیان و گیان گیان ئاواتەکەم
نیوەشەو ڕابورد گیانە ئینتیزار ئەکەم