حەمە جەزا

بیبی خانم ٢

بە دەنگی: حەمە جەزا
شێوەزار: سۆرانی
49
کیژەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کیژەکەت جەرگی سووتانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کیژەکەت کە دەزگیرانم بیبی خانم...

بیبی خانم وا بزان نانی هەتیوت داوە
بیبی خانم وا بزان خۆیشت دڵت شکاوە
مەکە کاری دوو دڵ نەبا لەیەک جیا بێ
کچەکەتم پێ پدە با خوا لە تۆ ڕەزا بێ
کیژەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کیژەکەت جەرگی سووتانم بیبی خانم
کچەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کچەکەت جەرگی سووتانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کیژەکەت کە دەزگیرانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کوڕەکەت* کە دەزگیرانم بیبی خانم...

بیبی خانم نییەسم هیچ لە ماڵی دونیا
تا بیکەم بە فیدای چاوانی مەستی لەیلا
چاوی خۆم پێت دەدەم لە باتیی چاوەکانی
دڵی خۆم پێت دەدەم بیکە باڵاگەردانی
کیژەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کچەکەت جەرگی سووتانم بیبی خانم
کچەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کچەکەت جەرگی سووتانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کیژەکەت کە دەزگیرانم بیبی خانم

باری خەم پشتی چەمانم بیبی خانم
کەوێ قەزای تۆ لە گیانم بیبی خانم
تاوانت بارە لە شانم بیبی خانم
بهێڵە بێتە دەزگیرانم بیبی خانم
کچەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کچەکەت جەرگی سووتانم بیبی خانم
کیژەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کیژەکەت جەرگی سووتانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کیژەکەت کە دەزگیرانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
بهێڵە بێتە دەزگیرانم بیبی خانم
*: لێرەدا "کیژەکەت یان کچەکەت" دروستە.