قوربانت بم شەماڵ وەرە
ئەو کاغەزەم بۆ یار بەرە
ئەرێ وەی بیدە وە دەس ئەو دلبەرە
بیدە وە دەس ئەو دلبەرە
ئەرێ وەی لەرزان لەرزان هۆ لەرزانە
چین چین گیراوە لەو بانە
شادییە و هەڵپەڕکێی کوردانە
بێ مروەت جارێ جە حەق نەترسای
پەی جەستەی خەستەم هەرگیز نەپرسای
ئەرێ وەی لەرزان لەرزان هۆ لەرزانە
چین چین گیراوە لەو بانە
شادییە و هەڵپەڕکێی کوردانە
هەزاران زامت وە جەرگم کەردەن
دووریت ڕیشەی دڵ خەدەنگڕێژ کەردەن
ئەرێ وەی لەرزان لەرزان هۆ لەرزانە
چین چین گیراوە لەو بانە
شادییە و هەڵپەڕکێی کوردانە
قوربانت بم نەواتەکەم
سەری کوڵمت لە لێو ئەدەم
تۆ خاتووزین، من کاکە مەم
ئەرێ وەی لەرزان لەرزان هۆ لەرزانە
چین چین گیراوە لەو بانە
شادییە و هەڵپەڕکێی کوردانە
قوربانت بم گەزۆدەمە
دادەگرسێ دەڵێی شەمە
ئەرێ وەی بشم کوژن هێشتا کەمە
ئەرێ وەی لەرزان لەرزان هۆ لەرزانە
چین چین گیراوە لەو بانە
شادییە و هەڵپەڕکێی کوردانە