ئەرێ مراوی لەسەر هاجەرێ چیمەنی جۆبار
ئازیزێ چیمەنی جۆبار
ئەرێ دەشکێنێ شەقڵی جوانێ گیان شەونمی بەهار
ئازیز شەونمی بەهار
هاجەرێ گیان هاجەرێ ئەی هاوار مەگرە بەهانە
جوانێ گیان مەگرە بەهانە
ئەرێ ناردوومە بێنن ئازیز گیان هەوری لە بانە
جوانێ گیان هەوری لە بانە
ئەرێ جریوەی بوڵبوڵ، جوانێ گیان خوڕەی جۆباران
ئازیز خوڕەی جۆباران
بەخوا شمشاڵی شوان و جوانێ گیان بەستەی دڵداران
ئازیز بەستەی دڵداران
هاجەرێ گیان هاجەرێ ئەی هاوار مەگرە بەهانە
ئازیز گیان مەگرە بەهانە
ئەرێ ناردوومە بێنن جوانێ گیان هەوری لە بانە
ئازیز گیان هەوری لە بانە
ئەرێ موسیقای جوانی، جوانێ گیان ژینی دێهاتن
ئازیز ژینی دێهاتن
بەخوا دیمەنی ڕەنگین، ئازیز گیان، خاکی وڵاتن
هاجەرێ خاکی وڵاتن
ئەرێ سوێندم بە سۆزی جوانێ گیان دڵەی ئەسیرم
ئازیز دڵەی ئەسیرم
بەخوا تا ساتێک ماوم جوانێ گیان هەر وای لە بیرم
ئازیز هەر وای لە بیرم
هاجەرێ گیان هاجەرێ
ئەی هاوار مەگرە بەهانە
ئازیز گیان مەگرە بەهانە
خوابکا دایکەکەت نەمرێ
بۆ خاتری شێخ مەولانا