عەنتیکە و زێدەلاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
سینگی پەنیری کوردی زولفی گیابەند و خاوە
کەلەکەی چەپم کونە ناسکۆڵ بە مست لێیداوە
پێم گوت نابی بە یارم خوداحافیز ماڵاوا
بۆت مردم ناسکە جوانێ مەیلی جارانت کوانێ
گرتم دوو ماچم لێ سەند لە ڕاستەی خیابانێ
پێم گوت دەستم دەستۆکە و پیر بووی ئەو مەکرەی دانێ
ئامان ئامان ئامان ئۆف ئۆف ئۆف
ئەرێ قەسەمت دەدەم بەو حەزرەت داود
خۆم و براکەم قوربانی ناوت
دنیا بفرۆشم ئامان بۆ سورمەی چاوت
خۆ من گاور نیم کەوتوومە داوت ئۆف ئۆف...
بۆت مردم ناسکە جوانێ مەیلی جارانت کوانێ
گرتم دوو ماچم لێ سەند لە ڕاستەی خیابانێ
پێم گوت دەستم دەستۆکە و پیر بووی ئەو مەکرەی دانێ
لەبەر دەرکییان دارە هەنجیرە یان هەنارە
لەسەر باڵای لێوئاڵێ با بمدەن لە سیدارە
شەرتە تاکوو نەمکوژن دەسهەڵگیر نیم لەو یارە
خۆ شەو و ڕۆژ لەیل و نهار دڵ بۆ تۆ بێقەرارە
بۆت مردم ناسکە جوانێ مەیلی جارانت کوانێ
گرتم دوو ماچم لێ سەند لە ڕاستەی خیابانێ
پێم گوت دەستم دەستۆکە و پیر بووی ئەو مەکرەی دانێ
لەگەڵ یار قەولمان یەک بوو ڕاومان کۆنەلاجانێ