ئیبراهیم حەزین

کاکە لە چەمۆ بێ

بە دەنگی: ئیبراهیم حەزین
شێوەزار: سۆرانی
2
دەسم لێ مەدە ئەرێ با نەکولێمەوە
چون مارانگەزان ئەرێ با نەتلێمەوە

تا کەی دانیشم ئەرێ لە سای دیواران
زنجیر لە گەردن ئەرێ چون گوناباران

کاکە لە چەمەو بێ هۆ گولە لە دەراو بێ
بێ وەرە دارگەلی شۆریاو بێ

یار بە لەنجەی دوێنێ نەک لە من تۆراو بێ
قەولی بە کەس دا بێ

بەرکە بەملاوە ئەرێ بینم جەبینت
فەڵەک نەشێوی کورە شێوەی شیرینت

کاکە لە چەمەو بێ گیانە لە دۆڵەو بێ
بێ ئەرێ بە من دا بێ

دەردم ئاوێتەی ئەرێ دەردی فەرهاد
منیش وەک فەرهاد ئەرێ ڕەنجم بە بادە

کاکە لە چەمەو بێ گیانە لە شاخەو بێ
بێ ئەرێ بۆچی لێم تۆراو بێ

بەو خۆرهەڵاتە ئەرێ بەو خۆرنشینە
هیچ کوێت جوان نییە ئەی خوێنت شیرینە

هەناسەی ساردم ئەرێ گەر بڕوا بە تاو
نەک تۆ کە گوڵی بەرد ئەکا بە ئاو

کاکە لە چەمەو بێ هۆ گولە لە دەراو بێ
شۆریاو بێ ئەرێ بۆ لە من تۆریاو بێ