ئیبراهیم حەزین

ئامین و ئامین

بە دەنگی: ئیبراهیم حەزین
شێوەزار: سۆرانی
2
ئامین و ئامین هەر تۆی دنیا و دینم
قۆڵەکەت بێنە بیکە بە سەرینم
لەو خوام داوایە قەت مەرگت نەبینم

شل و مل ئەی هەڵسە بەیانە
تا بە یەک ئەگەین وەی ئاخ و داخانە
ئامین و ئامین هەر تۆی دنیا و دینم
قۆڵەکەت بێنە بیکە بە سەرینم
لەو خوام داوایە قەت مەرگت نەبینم

سەر کە سەرینم ئەی ڕەگی حەیاتم
تا قامی قیامەت ئەی هەر بە تەماتم
تا قامی قیامەت من هەر بە تەماتم
ئامین و ئامین هەر تۆی دنیا و دینم
قۆڵەکەت بێنە بیکە بە سەرینم
یاخوا ئامین گیان قەت مەرگت نەبینم

دەس لێ مەدە ئەی با نەکولێمەوە
چون مارانگەزان ئەی با نەتلێمەوە
ئامین و ئامین هەر تۆی دنیا و دینم
قۆڵەکەت بێنە بیکە بە سەرینم
یاخوا ئامین گیان قەت مەرگت نەبینم

تەبیبێ بێنە ئەی دەس لە دڵم نێ
یا عیلاجم کا ئەی یا لە گڵم نێ
ئامین و ئامین هەر تۆی دنیا و دینم
قۆڵەکەت بێنە بیکە بە سەرینم
ئامین تاقانە قەت مەرگت نەبینم

ئەی داد ئەی بێداد ئەی ئەمە چ حاڵە
گیرۆدەی ئەی دەستی منداڵە
دڵەکەم گیرۆدەی ئەی یاری چاوکاڵە