تەیموور نمازی

دینێ و دینێ من

بە دەنگی: تەیموور نمازی
شێوەزار: سۆرانی
2
ئەرێ چوومە ماڵیان نانی ئەکرد لای دینێ* و دینێ من
چوومە ماڵی نانی ئەکرد لای دینێ و دینێ من
بۆخۆی شانە و شانی ئەکرد لای دینێ و دینێ من
گوێرەی سووری داخی ئەکرد لای دینێ و دینێ من
چوومە پاڵی خەمزەی ئەکرد لای دینێ و دینێ من
گەنمەشینەی بان هەوەتوو لای دینێ و دینێ من
بە دەس بێ یاخۆ کەرەنتوو لای دینێ و دینێ من
هەی ئەیڕنمەوە بە نانەلەم بەشکەم تۆ بیتە دۆسی خۆم
لای دینێ و دینێ من گیان باریکە و عەمری من

ئەرێ سەر لە ئاسمان پێی لە عەرزە لای دینێ و دینێ من
سەر لە ئاسمان پێی لە عەرزە لای دینێ و دینێ من
هەر خۆی لایەق شاسی بەرزە لای دینێ و دینێ من
جوانە و ناسک و شاز و قۆزە لای دینێ و دینێ من
حەزیش ئەکا و لێم ئاڵۆزە لای دینێ و دینێ من
ئەڵیی ئەفسەری سەر مەرزە باریکە و عەمری من
گەنمەشینەی بەر سەوڵاوا لای دینێ و دینێ من
هەتا شامیان و کەڕاوا لای دینێ و دینێ من
ئەیڕنمەو قەوڵم داوە هەرچەند دوور بی دڵ حساوە
باریکێ و ڕۆحی من لای دینێ و دینێ من

ئەرێ باران باری بە شەپ و خوڕ لای دینێ و دینێ من
باران باری بە شەپ و خوڕ لای دینێ و دینێ من
ناو کۆڵانی پڕ کرد لە قوڕ لای دینێ و دینێ من
زۆر حەز ئەکا لە پیاو بە گڕ لای دینێ و دینێ من
مەیل نادا بە جایەڵ و کوڕ لای دینێ و دینێ من
ئەرێ گەنمەشینەی دەشت شارەزوور لای دینێ و دینێ من
ئەیڕنمەوە هەتا سنوور لای دینێ و دینێ من
بەشکەم ڕەحمێ کا بە تەیموور لای دینێ و دینێ من
باریکە و ڕۆحی من
*: گوایە 'دینێ' نێوی کچێکی جوولەکەیە کە دانیشتووی مەهاباد بووە و پاش سازبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل لەگەڵ بنەماڵەی لە کوردستان بۆ ئیسرائیل کۆچی کردووە. گۆرانیبێژانی وەکوو مامۆستا محەمەدی ماملێ، مامۆستا ئەحمەد شەماڵ، مامۆستا سەلاح داودە و هەروەها مامۆستا زیرەک ئەم گۆرانییەیان خوێندووە.