پەڵەی دووری ڕێژنەی مەرگ ئەبارێنێ چرۆ
من ئەزانم دەستی پاییز ئەموەرێنێ چرۆ
ناموراد نیم غوربەت بە من گیای بەرپێیە گوڵم
خۆڵەمێشم عەشقێکی تر ئەسووتێنێ چرۆ
ئێوەش نەکەن نامەی پاییز بخوێننەوە چرۆ
گوڵەکانی مەغریبی ڕەش بچننەوە چرۆ
لەتەک دەریا بە مەوج ئەبن بۆ پێکەنین گوڵم
وەکوو ماسی بە ڕووی ئاوا بشنێنەوە چرۆ
من قوربانی هەر نمەیێک ئەشکی تۆ بم چرۆ
کە سێبەری برژانگی شین ئەکەن بە ئاو چرۆ
بە میوانی خوڕە و پەڵەی هەناسەت بێ دڵم
کە گەردنی وەک ئاوێنەت ئەزیەت ئەدا چرۆ
پەڵەی دووری ڕێژنەی مەرگ ئەبارێنێ چرۆ
من ئەزانم دەستی پاییز ئەموەرێنێ چرۆ
ناموراد نیم غوربەت بە من گیای بەرپێیە گوڵم
خۆڵەمێشم عەشقێکی تر ئەسووتێنێ چرۆ