فەرزاد مەهدینیا

خەزان

بە دەنگی: فەرزاد مەهدینیا
شێوەزار: سۆرانی
47
خەزان یارەکەی شۆخ و شەنگی من
عەشقت دەچۆڕێ لە ناو دەنگی من
عەشقت دەچۆڕێ خەزان گیان لە ناو دەنگی من
هەرچی ئەبینم تۆی تیا ئەنوێنێ
سەرلەنوێ دڵەکەم دائەخورپێنێ

تۆ منت جێهێشت یا من دوور کەوتم
بەردەوام سووتاوم ساتێ نەسرەوتم
بەردەوام سووتاوم خەزان گیان ساتێ نەسرەوتم
چی بەستەم هەبێت هەر لەگەڵ تۆمە
شاهیدی حاڵن ئەم شین و ڕۆمە
هۆنراوە: سەعدی غەریبی