فەرزاد مەهدینیا

ئازیز گیان

بە دەنگی: فەرزاد مەهدینیا
شێوەزار: سۆرانی
47
ئازیز گیان نازار گیان ئازیزی دڵەکەم
دڵ هەر بە فیدات نازار تاقە گوڵەکەم
دڵ هەر بە فیدات ئازیز تاقە گوڵەکەم

لەم بێڕەنگییەدا نازار هەر تۆی ڕەنگەکەم
لەم بێڕەنگییەدا ئازیز هەر تۆی ڕەنگەکەم
دڵم بە فیدات نازار لەگەڵ دەنگەکەم
دڵم بە فیدات ئازیز لەگەڵ دەنگەکەم
ئازیز گیان نازار گیان ئازیزی دڵەکەم
دڵ هەر بە فیدات نازار تاقە گوڵەکەم
دڵ هەر بە فیدات ئازیز تاقە گوڵەکەم

پەپوولەی دەنگم ئازیز بە تاسەی باختە
هەناسەم تینووی نازار شەماڵی ناختە
هەناسەم تینووی ئازیز شەماڵی ناختە

چ دڵڕفێنە ئازیز گوڵی حوزوورت
چ گەرمابەخشە نازار لێرە عوبوورت
فیدای وەفای تۆ ئازیز فیدای سەفای تۆ
فیدای ئاخر جار نازار بە ناز دیای تۆ
ئازیز گیان نازار گیان ئازیزی دڵەکەم
دڵ هەر بە فیدات نازار تاقە گوڵەکەم
دڵ هەر بە فیدات ئازیز تاقە گوڵەکەم
هۆنراوە: کامیل داوەری