جەلال داودی

من ئامان و تۆ ئامان و ئا لەیلی لەیلی

بە دەنگی: جەلال داودی
شێوەزار: سۆرانی و کەڵهوڕی
48
حەفت ساڵ حاکم بووم براکەم ئیسە ڕەجاڵم
حەفت ساڵ حاکم بووم ئیسە ڕەجاڵم
موحتاج وە زەکات بمرم ئەی ئەگریجە و خاڵم
مەردم، کوڕگەل من ساحێو باخ و گوڵێک بووم
وە وینەی بوڵبوڵ لەسەر چڵێ بووم

ئاخ ئیسە دڵەکەی من بڕیاگە مەردم
وە وینەی بەژن و شانەی ئەگەردم
تازە وە تەمای سەودای بوڵبوڵ نیم
ئەویش خەوێ بوو دیم و یا نەدیم
ئاخ ئاخ ئاخ با خۆم بمرم

خوا نەکا :<

من دووکاندارم تو مایەی دەسمی
خۆ من کەسم نییە هەر خوەد کەسمی
من ئامان و تۆ ئامان
ئەی خوا لە ڕێی ئیمامان
ئای فەرێ دەستم وە دامان

کزەی وەفرەلۊل وەی وە ڕۊ ڕاخەوە
یارم وێسیاوە وەی وە بەیداخەوە
من ئامان و تۆ ئامان
ئەی توخوا لە ڕێی ئیمامان
ئەی شەوێ دەستم وە دامان

ئەی هاوار ئەی ئامان
تەنیا و غەریب
لە چوارڕێیانی گەردوونا ڕاوەستاوم
وەکو باوە ئادەم تەنیا
لە خاکێکی ڕەش خوڵقاوم!
بەهەشتی خوام لەبەر حەوا فڕێ داوە
بەڵام حەوا لە دواژوانگەی بەر جەننەتی چاوەکانیا
سێوی کاڵی دڵی بردم ڕۆیی و ئیتر نەهاتەوە!
*ئێستا، ئێستا، تەنیا، تەنیا
لە شەقامە چۆڵەکانی ڕۆحی خۆمدا، سەرگەردانم!
وەک شەپۆلێکی یاخیم و هیچ بەندەرێک باوەشم بۆ ناکاتەوە!
ئێستا لێرە، شاعیرێکم تەک و تەنیا
گۆرانیبێژێکم لە شەوێکی بێ بواردا دەنک دەنک
خەمەکانم دەهۆنمەوە!
وەی لێ ئاخ

ئا لەیلی لەیلی گیان

ناود شنەفتم وەختە بۆت بمرم
کەی ئەو ڕووژە بای لەیلی گیان بێوەفا سەر گۆنات بگرم


ئۆف لەیلی لەیلی لەیلی گیان لەیلی چیدە کو
لەیلم چیدە کو
ماڵد کاول بێ لەیلی ڕەنجم بێوەر بوو
ماڵی کاول بێ حەمید ماڵم کاول بوو

شازادە مامەمد لەیلی زیارەتگای کردمە
شازادە مامەد جەلال گیان زیارەت کردمە
چاوگەلی یارم شاپووڕ دەوای دەردمە
یاخوا وە خێر بێی ئەو چون مامۆسامە
لەیلی لەیلی لەیلی گیان لەیلێ غەفووری
ئامە چەن وەختە جەلال تۆ لە من دووری

نازار و نازار هەر تۆی نازەنین
بە گیانت قەسەم وەی وەی گەڕیاگم لە دین
سەودای دوورییەکەت کارێ پێم کەردەن
ئەی بێزارم لە ژیان ڕازیم وە مەردەن
هەی داد و بێداد دەی دەربەدەر خۆم
باخەوانەکەی باخی بێبەر خۆم...
هۆنراوەی قەتاری دووەم: جەلال مەلەکشا
*: لە هۆنراوەی شاعیردا " ئێستا، تەنیا، تەنیا، تەنیا
لە شەقامە چۆڵەکانی ڕۆحی خۆمدا، سەرگەردانم!
وەک شەپۆلێکی یاخیم و لە دەریای خۆم هەڵبڕاوم
هیچ بەندەرێک باوەشم بۆ ناکاتەوە!
ئێستا لێرە، شاعیرێکم زامەکانم دەهۆنمەوە
گۆرانیبێژێکی تەنیام و لە شەوێکی بێ بواردا...
دەنک دەنک خەمەکانم دەنووسمەوە!" هاتووە.

فایلی ئەم گۆرانییە ناتەواوە، تکایە ئەگەر فایلی تەواوتان لە لایە لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنێڕن. سپاس