عەقڵ و دین دەرچوو لە دەستم
مبتەلای دوو چاوی مەستم
تۆ بوتی من دەتپەرستم
کراس زەردێ کراس زەردێ
کراس زەردێم لێ ئاڵاوە
لێی هاڵاوە ئاڵ و ئابی
شەرمەندەی دەرگای خودای بی
سەر هەڵێنە بێ بەڵا بی
جا دڵێم بمدەیە ماچێک
بە ناز کوڵمەی دێنێ ڕابی
سێ کەس ماچیان دەدا بە دڵ
فاتم و ئامین و ئایشەگوڵ
دەپسێنن ڕیشەی جەرگ و دڵ
کراس زەردێم لێ هاڵاوە
لێی هاڵاوە کەسک و شینە
کوشتوومی کافرەی بێ دینە
جا دەڵێم بمدەیە ماچێک
لێم بووە بە کولکەزێڕینە
دوێنێ فەسڵی بانگی شێوان
چاوم کەوتووە بە دوو سێوان
شێت و شەیدام کەوتمە کێوان
کراس زەردێم لێ هاڵاوە
لێی هاڵاوە ئاڵ و ئابی
شەرمەندەی دەرگای خودای بی
سەر هەڵێنە بێ بەڵا بی
جا دڵێم بمدەیە ماچێک
بە ناز کوڵمەی دێنێ ڕابی