ئاڵایەکمان هەیە ڕەنگین بڵندە و دەشەکێتەوە
هەر ڕەنگێک لە ڕەنگەکانی چیرۆکێک دەگێڕێتەوە
ئاڵایەکمان هەیە ڕەنگین بڵندە و دەشەکێتەوە
لە ناو دڵیا خۆری نەورۆز وەک ئاڵتوون دەدرەوشێتەوە
ئاڵایەکمان هەیە ڕەنگین
کەسک و سۆر و زەر و بەفرین
هەرن هلدن ل سەر بانا
دڤێ هەر تم ئازاد بژین
سوورم ڕەنگی تێکۆشانە
سەرکەوتنی خەباتمانە
سپی ڕەنگی ئاشتی و هیوا
بۆ کورد و بۆ گشت جیهانە
سەوزیش ڕەنگی کێڵگەکانی
کوردستانی ئاوەدانە
بەرزە ئاڵای کوردستان
ئێمە ئاڵای کوردستان
دەناسێنین بە جیهان
دایە ڕۆ ل مە هەلات
تم خەبات و تم لەبات
بۆ یەک ئال و یەک وەلات
کوردین کوردزمانین
خاوەن خاک و نیشتیمانین
کوردین ئێمە کوردین
هەڵگری ئاڵای دەستی شەهید و شۆڕشگێڕانی مەردین
ئێمە کوردین
وارێ مەیێ دێرین ئاخا کوردستانا شێرین
کوردن ئەم کوردن
*؟ ئەم بندەست بن
هلدن ئالا مەیا ڕەنگین
کوردن ئەم کوردن
ئاڵای سمبولی داستان و مێژووی پڕ شۆڕشی کوردان
هەر دەبێ بشەکێتەوە لە ڕیزی ئاڵای وڵاتان
ئاڵامان ڕند و جوانە هەم لە باژار و گوندانە
سیمبۆلا دیرۆکا کوردە
ئەم جان بکەن بقوربانە
بەرزە ئاڵای کوردستان
ئێمە ئاڵای کوردستان
دەناسێنین بە جیهان
دایە ڕۆ ل مە هەلات
تم خەبات و تم لەبات
بۆ یەک ئال و یەک وەلات