ناسر ڕەزازی

بای دەدا ٢

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
39
بای دەدا بای دەدا گێلگێلەکەی با دەدا
‌هێشتا نەبووە بە یارم ئیفادەشم لێ دەدا
بە قوربانی تۆی دەکەم سەردەشت و شنۆ و نەغەدە
عەهدم کردووە بۆی دێنم تۆپێ پشتوێنی شەدە

نەخۆش و دەردەدارم دەردەکەم بێ دەوایە
وەرن جەرگم هەڵدڕن بزانن چیم لە دڵدایە
هەمووی داخ و حەسرەتە وەی لەبۆ دووریی لەیلایە
بای دەدا بای دەدا گێلگێلەکەی با دەدا
‌هێشتا نەبووە بە یارم ئیفادەشم لێ دەدا
بە قوربانی تۆی دەکەم سەردەشت و شنۆ و نەغەدە
سەردەشت و شنۆ و نەغەدە

نەخۆش و دەردەدارم تەبم گەیوەتە چلی
شێت و شەیدای کردوومە ئەو دوو چاوی بە کلی
پشتوێنی دەسرەی هەوری دەبەستێ بە شل و ملی
بای دەدا بای دەدا گێلگێلەکەی با دەدا
‌هێشتا نەبووە بە یارم ئیفادەشم لێ دەدا
بە قوربانی تۆی دەکەم سەردەشت و شنۆ و نەغەدە
سەردەشت و شنۆ و نەغەدە

دەفەرمووی بۆ تۆ نابم چۆنی دەڵێی تا وا بم
کەوتوومە بەندیخانە وەی بە یادی تۆوە مابم
یا ڕەبی کۆستی دڵ کەوێ گەر ساتێ لێت جودا بم
بای دەدا بای دەدا گێلگێلەکەی با دەدا
‌هێشتا نەبووە بە یارم ئیفادەشم لێ دەدا
بە قوربانی تۆی دەکەم سەردەشت و شنۆ و نەغەدە
سەردەشت و شنۆ و نەغەدە

قەت نەبوو بە من بڵێی تۆزێ کەین ڕا و تەگبیر
قەت نەبوو بڵێی دانیشین تۆزێ بکەین ڕا و تەگبیر
سەد نەعلەت لەو کەسە بێ دەس لە باڵات بکا گیر
جا چی بووە ماڵە بابم ئەتۆ جەحێڵ و ئەمن پیر
بای دەدا بای دەدا گێلگێلەکەی با دەدا
‌هێشتا نەبووە بە یارم ئیفادەشم لێ دەدا
بە قوربانی تۆی دەکەم سەردەشت و شنۆ و نەغەدە
سەردەشت و شنۆ و نەغەدە