گیان گیان و گیان گیان و گیان ئازیزم
خۆ من بە بێ تۆ لە خۆمیش زیزم
وێڵم ئەگەڕێم لە دووت ڕۆژ و شەو
حەرامم کردۆ لە دوو چاوم خەو
گیان گیان و گیان گیان و گیان ئازیزم
خۆ من بە بێ تۆ لە خۆمیش زیزم
کەس نێ وەکوو من بکێشێ نازت
منم هەڵگری ڕاز و نیازت
گیان گیان و گیان گیان و گیان ئازیزم
خۆ من بە بێ تۆ لە خۆمیش زیزم
بەم حاڵەشەو هەر وای لە یادم
بێ تۆ پڕ خەمە دڵەی ناشادم
گیان گیان و گیان گیان و گیان ئازیزم
خۆ من بە بێ تۆ لە خۆمیش زیزم