هەموو جەرگم لەت لەتە برینداری خەنجەرم
لێوئاڵ تۆ دەرمانم کە جوانێ وەرە ژوور سەرم
دەردت لە من ڕەش ئەسمەر
بۆت مردووم ناسکە دولبەر
جا لەسەر باڵای تۆیە
من لە دونیا بووم دەربەدەر
ئەرێ دەربەدەر
هەموو جەرگم لەت لەتە بزانن چی تێدایە
هەمووی خەم و خەفەتە لەبۆ دووریی لەیلایە
دەردت لە من ڕەش ئەسمەر
بۆت مردووم ناسکە دولبەر
جا لەسەر باڵای تۆیە
من لە دونیا بووم دەربەدەر
ئەرێ دەربەدەر
بە کەم مەیلییەکەت ئەی وەی جەرگم بڕاوە دەی
لە کەم لوتفییەکەت ئەی وەی جەرگم بڕاوە دەی
تۆ بی توخوداکەت جوانێ ڕوو بکە بەملاوە وەی
کیژێ مەڕۆ جوانی سێوی سەرلکانی تۆم ئارامی دڵانی
گەر دەپرسی من لەبەر چی کەم دەخۆم
من بە برسی قەت مەزانە خەم دەخۆم
ئاوی سوێری چاو باری تاڵی لێو
ژەم ژەم و دەم دەم ئەخۆم
هەستە لە خەوێ ئەی وەی بزانە چیم دەوێ دەی
هەستە لە خەوێ ئەسمەر بزانە چیم دەوێ دەی
لە گەردنی زەردت ئەی وەی دوو ماچم دەوێ وەی
کیژێ مەڕۆ جوانی سێوی سەرلکانی
تۆم ئارامی دڵانی وەڵا باغی حەسەنخانی