گەوهەرێ گیان گەوهەرێ ئای لە گەوهەرێ جوانتری
دەسرۆکەکەی تێکەڵ بوو ئای لەگەڵ ڕیشووانی هەوری
هێند جوان و دڵڕفێنی جوانی زەمت هەڵناگری
خۆشە هەموو بەیانان کە لە باوەشی بگری
جووت گوارەیەکت بۆ دەکڕم لە عالەمدا مەنشوور بێ
کەڵەبابەی مرواری ئای پەرەنگی زێڕی سوور بێ
ئێواران لە گوێی کە جا دەبا دنیا خاپوور بێ
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نێ بڵێ ماڵوێران ئەتۆ لە دوای چ وێڵی
ئەو قورعانە بتگرێ هەی هێنات لێکت کردەوە
سێ جارت دەس پێدا دا ئەی بۆ مزگەوتت بردەوە
ئەمنی بێچارەش دەمرم ئای بە دەم داخ و دەردەوە
ئەمنیش کەیفی بۆ دەکەم ئەی بە کۆڵوانەی زەردەوە
ئەمنیش کەیفی بۆ دەکەم ئاخ بە کۆڵوانەی زەردەوە
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ هەی گەوهەر خەڵکی *؟
ئاورێک لە جەرگم بەر بوو پاکی بۆت دەکا ژانی
لەسەر سەرتی دەگێڕم پاک محاڵی لاجانێ
ئەی دەڵێم ماچێکم دەیێ دۆست و دوژمن با بزانێ
بۆت دەڵێم لەو بەندانە دنیا دەوران دەورانە
بە سەرگەردی ئەوەی بم گەوهەرێی لێ میوانە
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نێ بڵێ ماڵوێران ئەتۆ لە دوای چ وێڵی
لەبەر ئەو بەژنەت دەمرم هەی دەڵێی دارحەیزەرانە
پەرچەمی بەردانەوە ئەی *؟ ڕیحانە
*؟ چاوی گەوهەرێ جوانە
*؟
گەوهەرێ گیان هەی گەوهەر لە کوێ میوانە
عاشقی چاوی بازت بووم ئەی قەدری لەسەر چاوانە
دەڵێم دەستم لە ملی کە ئەی بۆ پێم دەگری بەهانە
دەڵێم دەستم لە ملی کە بۆ پێم دەگری بەهانە
لەبەر ئەو بەژنەت دەمرم هەر دەڵێی شەنگەبییە
سەری لە عەرشی فەلەک شۆڕابەی لە عەرزییە
مەنگوڕ و مامەش و پیران جوانێکی وای لێ نییە
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نێ بڵێ ماڵوێران ئەتۆ لە دوای چ وێڵی
وتی بۆ وا بێڕەنگی زەرد بوو گوڵاڵە
بۆچ وا ئەو ژینە -کەسم هەی- ئەرێ ئەوەندە تاڵە
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ ئەی گەوهەرێم لە دوای خێڵی
کەس نێ پێم بڵێ ماڵوێران ئای هەتیو لە دوای چی وێڵی