عادڵ هەورامی

شەوی یەڵدا

بە دەنگی: عادڵ هەورامی
شێوەزار: سۆرانی
56
ئەم شەوە شەوی یەڵدایە هەی سیما خامۆشە
دیوەخانم بێ چرایە ئەی دڵم پەرۆشە
شەرمە شەرمە شەرمی ناوێ شیوەنم جارییە
بێرە ناو هەناسەمەوە ئاهم ناچارییە

باخی بەهار مەتۆرێنە ئەی گوڵی نێو دیدەم
سەمای چاوانم بە ئێشە ئەی زامی نەدیدەم
نا نا نا نابێ نابێ نابێ لەم دڵەم بتۆرێی
بە ماچی دڵ پاراوم کە تاوانە بگۆڕێی

نیگای چاوێ جار بە جارێ ئەی نوێم دەکاتەوە
پەنجەرەی یادگاریی کۆنم ئەی لێ دەکاتەوە
بۆ بۆ بۆ بۆ نازێ نازێ زامم پێ دەنۆشی
دەمخەیتە بەردەم ئازاری خەیاڵی و ڕەشپۆشی

ئەم شەوە شەوی یەڵدایە هەی سیما خامۆشە
دیوەخانم بێ چرایە ئەی دڵم پەرۆشە
شەرمە شەرمە شەرمی ناوێ شیوەنم جارییە
بێرە ناو هەناسەمەوە ئاهم ناچارییە