عادڵ هەورامی

سەربەستەکەت جافییە

بە دەنگی: عادڵ هەورامی
شێوەزار: سۆرانی
513
ئەرێ توخوا ناز مەکە جوانێ گیان سەرپێچە لەسەر
ئەرێ شاجوانەکەی جاف ئەی هاوار لە من بێخەبەر
سەربەستەکەت جافییە بۆ سزای من کافییە
مەر من لە جوملەی بەشەر نیم ئاخ لەو بێ ئینسافییە

ئەرێ بۆ تۆراوە جوانێ گیان لە بیانییم خەو
ئەرێ ڕۆژی ڕووناکم ئەی هاوار لێ بووە بە شەو
سەربەستەکەت جافییە بۆ سزای من کافییە
مەر من لە جوملەی بەشەر نیم ئاخ لەو بێ ئینسافییە

ئەرێ نازدارەکەی جاف جوانێ گیان جوانی نازەنین
ئەرێ پێشێلی مەکە ئەی هاوار دڵەی پڕ ئەوین
سەربەستەکەت جافییە بۆ سزای من کافییە
مەر من لە جوملەی بەشەر نیم ئاخ لەو بێ ئینسافییە