خەندە کەرکووکی

تەنکە

بە دەنگی: خەندە کەرکووکی
شێوەزار: سۆرانی
43
کەژاڵ وا بێ تۆ خۆشیم تەنکە گەر بێتە دڵا
ئەو دڵە یاخوا داڕزێ لەیلا لە ژێری گڵا
تەنکە تەنکە تەنکە تەنکە ڕوحی شیرینم
لەیلا لە دووریی باڵات بەخوا دڵ پڕ برینم
تەنکە تەنکە تەنکە تەنکە
ئەم لارە و لەنجە تەرک کە

فکر لە لام نامێنێ تەنکە نە هۆش نە کەماڵ
بەخوا لە خۆم بێخەبەر تەنکە لە ماڵ و منداڵ
تەنکە گیانم تەنکە تەنکە ڕوحی شیرینم
ئەرێ لە دووری باڵات بەخوا دڵ پڕ برینم
تەنکە تەنکە تەنکە تەنکە
ئەم لارە و لەنجە تەرک کە

کەژاڵ خواوەن نەکەردە تەنکە ڕۆژێ نەتبینم
بەخوا عەقڵ لێ شێواو تەنکە کوێر ئەبێ زەینم
تەنکە گیانم تەنکە تەنکە ڕوحی شیرینم
لەیلێ لە دووری باڵات بەخوا دڵ پڕ برینم
تەنکە تەنکە تەنکە تەنکە
ئەم لارە و لەنجە تەرک کە