کەویار و کەویار کەویارەی خۆم
عالەم دەزانێ دەی دەی دڵداری خۆمی
عالەم بیزانێ وەڵڵا خاترخای خۆمی
دەستم لێ مەدە دەبا مەجنوون بم
وێڵ و ئاوارەی وڵڵا دەستی گەردوون بم
بەهاری عومرم زوو خەزانی کرد
ڕەشەبای مەینەت وەڵا پەرێشانی کرد
شەو تا بەیان باڵی بۆ دەکەم بە پرد
شەرتی دڵداری کە دەبێ وا بێ
ڕۆژ بەڵێن و ڕۆژێک *؟
مامە لەتیف بۆم لێدە با کەیفم ساز بێ
دەچمە کرماشان گاوشان ڕێمە
دەچمە کرماشان کامیاران ڕێمە
سەبری قاو ئەکا توخوا لادە ماڵ ئێمە
جا خودا دەیزانێ بووم پەڕەوازە
غەمباری تۆمە دەی دەی زۆر بێئەندازە
ممبارەکت بێ وەڵا ئەو مۆدە تازە
دەس لە نێو دەست و هەی بگرم کەمەری
دەس لە نێو دەست بێ بگرم کەمەری
ڕوحمی خێری بێ وەڵا سندووقی سەری
کەویار ئەی کەویار کەوی سەر باسکان
خراپ پێوە بووم فەتاح لەگەڵ دڵناسکان
خراپ پێوە بووم بەخودا لەگەڵ دڵناسکان
ئەستێرەی بەیان دەی دەی دیمەن بە دیمەن
ئەستێرەی بەیان ئۆخەی دیمەن بە دیمەن
ئەوەش بە خۆشیی حومبەری دادە چیمەن
لە خودام گەرەکە وەی شاد بم بە باڵات
حەک دەستی خۆش بێ لەتیفی لەتیفنەژاد
کەویار ئەی کەویار وەی کەوی گەرمێنی
بە خۆت دەکەوێ ئەگەر سەرت هەڵبێنی
ڕۆح دەدەم لە مزگێنی دڵم نەشکێنی