خالید ڕەشید

دەنگە دەنگە

بە دەنگی: خالید ڕەشید
ئەلبۆم: خەڵوەت
شێوەزار: سۆرانی
30
دەنگە دەنگە دەنگە دەنگە
دەنگی ژانی شەوەزەنگە
خۆر لە ئاسۆ سەر دەردێنی
پرشنگی پیا ئەپرژێنێ

سیامەندە و هاتۆتەوە
خەجێی لەبیر نەچۆتەوە
ئەو ئاوێتەی ئەوینێکە
دەرمانی گشت برینێکە
دەنگە دەنگە دەنگە دەنگە
دەنگی ژانی شەوەزەنگە
خۆر لە ئاسۆ سەر دەردێنی
پرشنگی پیا ئەپرژێنێ

چیرۆکێکی خانی نوێیە
مەمێکی جیاوازی پێیە
ڕەنجەڕۆ سەر نانێتەوە
زینی لە دەست نابێتەوە
دەنگە دەنگە دەنگە دەنگە
دەنگی ژانی شەوەزەنگە
خۆر لە ئاسۆ سەر دەردێنی
پرشنگی پیا ئەپرژێنێ

دەنگی وەلی دێوانەیە
بۆ ئەو شەمی شەوانەیە
لە دووی وڵات هەرایەتی
چاوی شەم چلچرایەتی
قاسپەی کەوی
وا ئەخوێنێ وردە وردە
سروودێکە
لەوێوە من ئەهەژێنێ
دەنگە دەنگە دەنگە دەنگە
دەنگی وەلی دێوانەیە
بۆ ئەو شەمی شەوانەیە
دەنگی وەلی دێوانەیە
دەنگە دەنگە دەنگە دەنگە
دەنگی وەلی دێوانەیە
دەنگە دەنگە دەنگە دەنگە
دەنگی ژانی شەوەزەنگە
خۆر لە ئاسۆ سەر دەردێنی
پرشنگی پیا ئەپرژێنێ