عومەر ئینقیلاب

چەندە بریندارم - بێ مۆسیقا

بە دەنگی: عومەر ئینقیلاب
شێوەزار: سۆرانی
39
وەرە دەلێم کاکینە برادەرینە لە دونیادا چەندم کێشاوە ڕەنج و جەفا
لە دونیادا چەندم کێشاوە ڕەنج و جەفا
بۆ کوردی خۆفرۆش و پەست و بێ تەجروبە و بێوەفا
چەند ئەزیزم لە دەست داوە دەربەدەریم کێشاوە
تاڵ و سوێریم قووت داوە پیر بووم لە بەین چووم
لاڵ بم کوێر بم هیچم نەدیوە هەتا ئەلعان هەر ڕۆشتووە بە با
باری هەموو سەربارێک لە مردن بەدەر بۆ قەوم و میللەتەکم نەما
ئای چەندە بریندارم

وەرە دەلێم کاکینە برادەرینە ئەمن دڵم تەنگە و دڵم بریندارە
بە خۆم نییە خەوم نایە
بەو شەوە نیوەشەوە خەوی شیرنم ڕەویوەتەوە
گوڕ و گونەی لێ گرتوومە بەبێ شەهید و بەبێ میللەتە کە بۆم ژیر نابێتەوە
ئای چەندە بریندارم

وەرە دەلێم کاکینە برادەرینە
بەوەی نییە ئەزیزەکەم تۆ فەوتت کردووە و لێرە نەماوی
ئەگەر باوەڕ بفەرمووی ئەتۆ بابە گەورەی کوردانی
لە مەغز و دڵی هەموو کورداندا ئەتۆ هەر ماوی
وەکوو داری میوەی بە قەلبی هەموو کورداندا پەیوەند کراوی
ئەتۆ نەمردووی براکەی بابم
شەو و ڕۆژ و لەیل و نەهار لەسەر هەموو شادییەک و شینێک لەگەڵمانای
ئەتۆ هەر ماوی

ئەرێ دەلێم کاکینە برادەرینە
هەرچەندی دەلیل و مەسەلە بۆ دڵ دێنمەوە
کە دڵی بێچارە بریندارە و بۆم نالاوێتەوە
بەبێ قەوم و میللەت و شەهیدەکانم بۆم ژیر نابێتەوە
شەو و ڕۆژ و لەیل و نەهار چاوم لە نەعمەت و لوتفی خودایە
کەنگێ دێ برینی شەهیدانم بۆ پڕ دەکاتەوە
ئای چەندە بریندارم