نەجمەدین غوڵامی

ئەرێ لەیلێ و هەرمێ

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
626
مانگەشەو دایم دەم لە ناو دەم بوو
لەیلێ لە بیرتە یا لە بیرت چوو
لەیلێ
ئەرێ لەیلێ ئەرێ لەیلێ لەیلێ لەیلێ لەیلێ لەیلێ ئۆف
هاوار لەیلێ ئەمان لەیلێ عەمرم لەیلێ
هەوار لەیلێ ئەمان لەیلێ

ڕۆژێ نەتدیبام بێشک ئەمردی
لەیلێ لە ڕێی خوا کێ وای لێ کردی؟
لەیلێ
ئەرێ لەیلێ ئەرێ لەیلێ لەیلێ لەیلێ لەیلێ لەیلێ ئۆف
هاوار لەیلێ ئەمان لەیلێ عەمرم لەیلێ
هەوار لەیلێ ئەمان لەیلێ

لەیلێ لە ڕێی خوا ئەمجار وەرەوە
دڵداری تۆم من ئاشتم کەرەوە
بیرم کرەوە
لەیلێ
ئەرێ لەیلێ ئەرێ لەیلێ لەیلێ لەیلێ لەیلێ لەیلێ ئۆف
ئەمان لەیلێ هەوار لەیلێ عەمرم لەیلێ
هەوار لەیلێ ئەمان لەیلێ

هەرمێ وەی وەی هەرمێ دەردت لە گیانم نەرمێ
دوو شەمامەی سەر سینەت ناوێرم دەسیان بەرمێ
خەڵکانم زۆر لێ دیارە بۆیە لێت دەکەم شەرمێ

لە دەردی بێ دەرمانی کەوتوومە سەرگەردانی
هەموو کەسم بەجێ ما لە دەشتی شاروێرانی
لە دوای یاری نازدارم دەکێشم پەشیمانی
هەرمێ وەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
دوو شەمامەی سەر سینەت ناوێرم دەسیان بەرمێ
خەڵکانم زۆر لێ دیارە بۆیە لێت دەکەم شەرمێ

بە ئاستەم خۆت بنوێنە مەجبوورم بێمە سڵاوت
شێتی باڵای بەرزت بووم هەڵوەدای زوڵفی خاوت
هەرمێ وەی وەی هەرمێ دەردت لە گیانم نەرمێ
دوو شەمامەی سەر سینەت ناوێرم دەسیان بەرمێ
خەڵکانم زۆر لێ دیارە بۆیە لێت دەکەم شەرمێ