حەسەن زیرەک

بووک زێنێ

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
112
ئەرێ وای وای وای
تماشای بەژن و باڵای کەن مەغزی بەدەنی دیارە
وەکوو ماینی عەداڵەت دنیای بۆ حەکەدارە
لەسەر ئەو باڵای جوانێ با بمدەن لە سێدارە
شەرتە تاکوو نەمکوژن دەسهەڵیگر نیم لەو یارە
شەو و ڕۆژ لەیل و نهار دڵ بۆ وی بێقەرارە
دە وەرە دە وەرە با جووت بین مەمکت وێنەی هەنارە
خزمینە مەمکەن لۆمە بەینەڵڵا مەزەدارە
ئۆخەی ئۆخەی بووک جوانێ ئەمنم خەڵکی بۆکانێ
با کەوشەکەت پیس نەبێ پێت لەسەر چاوم دانێ
ئۆخەی ئۆخەی بووک زێنێ دە منم خەڵکی گەرمێنێ
پای ملوێنکەکەی قورسە لاڵ بم مەمکی دێشێنێ

ئەی وای وای
نەرم و نۆڵ و گرد و مرد دەستم لەبۆ مەمکی برد
کوڵمی سێوی لاسوورە تێیدایە خاڵی ورد ورد
ڕەبی ماڵم وێران بێ من کفری وام بۆچی کرد
تووشی بووم لە خیابان داوای دوو ماچم لێ کرد
ئۆخەی ئۆخەی بووک زێنێ ئەمنم خەڵکی گەرمێنێ
باسکت وە ژوور سەرم نێ بەوڕۆ و بەسبێ و بەدوێنێ
ملوێنکەکەی زۆر قورسە لاڵ بم مەمکی دێشێنێ
ئۆخەی ئۆخەی بووک زێنێ ئەمنم خەڵکی گەرمێنێ
پای ملوێنکەکەی قورسە لاڵ بم مەمکی دێشێنێ


ئەی وای وای...
ژنی گولەی مێردانی دەرمانی حەو دەردانی
بەین و بەینەڵڵا جوانی بە ملوێنێ هەرزانی
مەعمەلی هەمەدانی برینجی ڕەشت و گێڵانی
باسکم وە ژوور سەری نێ خۆشەویستی میوانی
لەبەر ئەو گۆزە دەمرم ناسکێ دەیبا بۆ کانی
ئاورت لە من بەرداوە خەمڕەوێنێی دەردانی
وێنەی ماینی خۆشتەعلیم فێری تەقڵە و لینگدانی
ئەوشەو بۆم وەرە ژوانێ لە شەوڕاوێ دەزانی
ئۆخەی ئۆخەی بووک زێنێ ئەمنم خەڵکی گەرمێنێ
باسکم وە ژوور سەری دە پێی بڵێن دڵم نەشکێنێ
ئەو ملوێنکە نایلۆنە لاڵ بم مەمکی دێشێنێ
ئۆخەی ئۆخەی بووک زێنێ ئەمنم خەڵکی گەرمێنێ
پای ملوێنکەکەی قورسە لاڵ بم مەمکی دێشێنێ
ئۆخەی ئۆخەی بووک زێنێ ئەمنم خەڵکی گەرمێنێ
باسکم وە ژوور سەری نێ بەوڕۆ و بەسبێ و بەدوێنێ
باسکت لە ژوور سەرم بێ بەوڕۆ و بەسبێ و بەدوێنێ
ملوێنکەکەی زۆر قورسە بمرم مەمکی دێشێنێ
پێی بڵێن بەیانی هەستا مەرد بێ دڵم نەشکێنێ