نەسیم ئەی نەسیم نەسیمی بەهار
وەرە پەیامم بەرە بۆ لای یار
بڵێ بە یاری ئەگریجەخاوم
فەرەحبەخشی دڵ نووری دوو چاوم
ئەگەر من مردم لە یادم نەبا
نەشکێنێ عەهد و پەیمانی وەفا
قەدەمڕەنجە کا بێتە سەر گڵکۆم
بناڵێ بگری بەسەرما وە چۆم
کێلی قەبرەکەم بگرێتە باوش
نەوا هەڵبێنێ نەوایەکی خۆش
بڵێ یارم ڕۆ بڵێ یارم ڕۆ
تاقەیارەکەی خفەتبارم ڕۆ
قەدەمڕەنجە کا بێتە سەر گڵکۆم
بناڵێ بگری بەسەرما وە چۆم
کێلی قەبرەکەم بگرێتە باوش
نەوا هەڵبێنێ نەوایەکی خۆش
بڵێ یارم ڕۆ بڵێ یارم ڕۆ
بڵێ یارم ڕۆ بڵێ یارم ڕۆ
تاقەیارەکەی خەفەتبارم ڕۆ
شەهیدی موژەی وەک پەیکانم ڕۆ
بڵبڵی قونچەی دوو لێوانم ڕۆ
بڵێ یارم ڕۆ بڵێ یارم ڕۆ
باغەبانی باغ دوو سێوانم ڕۆ
بەستەی دوو زولفی وەک کەوانم ڕۆ
شەمی نێو جەمعی عاشقانم ڕۆ
لەتیفی دایم پەریشانم ڕۆ
بڵێ یارم ڕۆ بڵێ یارم ڕۆ