دێینەوە دێینەوە دێینەوە
ئێمە دێینەوە
ڕووەو وڵاتێکی وێران
ڕووەو شار و شارۆچکەکەم
ڕووەو ماڵە ڕووخاوەکەم
لە جێی هەموو نەمامێکی سووتاوی ڕۆژی ئەنفالا
لە جێی هەموو دارگوێزێکی خاکی سەختی هەورامانا
لە جێی هەموو ڕەز و باخی لادێکانی کوردستانا
لە جێی هەموو کانی و ئاوی دۆڵ و دەشت و چیاکانا
هەزارەها نەمام داچێن ئەکەینەوە لە شوێنیانە
هەموو یەکدەنگ هاوار ئەکەین کوردستانمان ئاوەدانە
دێینەوە دێینەوە دێینەوە
ئێمە دێینەوە
ڕووەو وڵاتێکی وێران
ڕووەو شار و شارۆچکەکەم
ڕووەو ماڵە ڕووخاوەکەم
ئەی بێنەوایانی ئەنفال نوێنەرانی ژیانی تاڵ
زامی سەختی چەندەها ساڵ چاوەڕوانی دایک و منداڵ
ئەتانبینین بە *؟ زیندوون بەڵام لە ناخەوە مردوون
دەردی چەند ساڵ چاوەڕوانی هۆش و هەستی لە لا بردوون
دڵنیا بن لە یاد ناچن ئێوەی سووتووی شۆڕشن
نەوەکانی ئێوە ئەمڕۆ حوکمڕانی وڵاتێکن
دێینەوە دێینەوە دێینەوە
ئێمە دێینەوە
ڕووەو وڵاتێکی وێران
ڕووەو شار و شارۆچکەکەم
ڕووەو ماڵە ڕووخاوەکەم