ئەزانی تۆ چەند دڵت شکاندووم
هێلانەی شادیت چۆن لێ شێواندووم
چەند جار پێت گوتووم دێم و نەهاتووی
بەڵێنت داوە و لێشم هەڵاتووی
وەرە تا ماوی وازم لێ بێنە
بە لاما مەیە و هەرگیز مەمدوێنە
با یەکەم کەس بم لە ڕیزی دڵدار
بەڵێنیی جیایی وەرگرم لە یار
جوانیت تیژترە لە زوبانی من
پێکەنینت دێ بە گریانی من
خۆشەویستییەکەی تۆ هەر ماتەمە
پێشینان ئەڵێن *؟
وەرە تا ماوی وازم لێ بێنە
بە لاما مەیە و هەرگیز مەمدوێنە
با یەکەم کەس بم لە ڕیزی دڵدار
بەڵێنیی جیایی وەرگرم لە یار