مستەفا دادار

خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم

بە دەنگی: مستەفا دادار
شێوەزار: سۆرانی
38
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
کانگای هیوا و ئاواتەکەم

ئا ئەم هەوا و ئاو و گڵە
بۆ ژیانم خوێنی دڵە
دڵ کە بولبولی سەرچڵە
شەیدایە بۆ ڕووی ئەو گوڵە
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
کانگای هیوا و ئاواتەکەم

دڵم ئەڵێ نەک زوبانم
خۆشم ئەوێ نیشتیمانم
دڵم ئەڵێ نەک زوبانم
خۆشم ئەوێ کوردستانم
خۆشەویستیی نیشتیمانم
بۆتە سەرلەوحەی ئیمانم
خۆشەویستیی کوردستانم
بۆتە سەرلەوحەی ئیمانم
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
کانگای هیوا و ئاواتەکەم

خۆشم ئەوێ، خۆشم ئەوێ
ئەم کوردستانەم خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێ، خۆشم ئەوێ
ئەم نیشتیمانەم خۆش ئەوێ
تا لێدانی دڵ ئەسرەوێ
قەت لەبەر چاوم ناکەوێ
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
کانگای هیوا و ئاواتەکەم