مستەفا دادار

ئۆخەی ئۆخەی بووک مریەم

بە دەنگی: مستەفا دادار
شێوەزار: سۆرانی
38
تەیری بێ دان و ئاوم پەروانەی باڵ سووتاوم
بڕوانە ڕەنگی زەردم گیانە دیارە لە یار بڕاوم
ئۆخەی ئۆخەی بووک مریێم
ئەتۆ گوارەی ئەمنیش گوێم
ساعەت لە شەش و حەوت گیانە پیاو مەنێرە بۆخۆم دێم
ساعەت لە شەش و حەوت چاوجوان پیاو مەنێرە بۆخۆم دێم

دەچمە وڵاتی گەرمێنێ لێم زیزە و نامدوێنێ
شێخی گەرمێن و کوێستان گیانە خوایە لە منت نەستێنێ
ئۆخەی ئۆخەی بووک مریێم
ئەتۆ گوارەی ئەمنیش گوێم
ساعەت لە شەش و حەوت گیانە کەس مەنێرە بۆخۆم دێم

چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ وەک مانگ گۆشەی کێشاوە
لە چاوی پیس بە دوور بی گیانە شلکە ڕیحانەی ساوا
ئۆخەی ئۆخەی بووک مریێم
ئەتۆ گوارەی ئەمنیش گوێم
ساعەت لە شەش و حەوت چاوجوان کەس مەنێرە بۆخۆم دێم
ساعەت لە شەش و حەوت گیانە کەس مەنێرە بۆخۆم دێم