ئەردەڵان بەکر

تا کەی بکێشم جەفا

بە دەنگی: ئەردەڵان بەکر
شێوەزار: سۆرانی
47
تا کەی بکێشم جەفا
لە دەست چەرخی بێوەفا
ئەم چەرخە گەڕایەوە
بە لای من نەیدایەوە

هەژار ماڵت وێرانە
جەژن و دونیات لێ تاڵە
پێم بڵێ ئەمڕۆ بۆچی
دەشت و دێیەت وێرانە

گیانە ئیتر لەمەولا
هاوار لە فەسڵی بەهار
کێ لەگەڵ خۆی بتبا
دەی دەی بۆ ڕاو و شکار

گیانە ئیتر لەمەولا
هاوار بە کێ دەنازی
باوکت جوان نەماوە
قوربان نازت بێ ڕازی
هاوار باوکت نەماوە
نازی تۆ بکا ڕازی

تا کەی بکێشم جەفا
لە دەست چەرخی بێوەفا
ئەم چەرخە گەڕایەوە
بە لای من نەیدایەوە