ئەی شەماڵ ئەی شەماڵ...
تەنیا کەوتووم لە ماڵ
بێکەس و بێ هەواڵ
بەفرانبار و زوقمە
کۆڵان و دەر و ماڵ
تۆ بیت و خوای ئەوین
کوا یاری خوەشجەماڵ
ئەی شەماڵ ئەی شەماڵ...
تەنیا کەوتووم لە ماڵ
بێکەس و بێ هەواڵ
خوایە تاقەت نەما
ڕۆح و دڵ چووە فەنا
ژیانی لاوەتیم بۆ گوڵێ دا بە با
شەماڵێ بنێرە دڵ بێرێتە سەما
ئاخرین هەناسەم با بە ئازیز بگا
ئەی شەماڵ ئەی شەماڵ...
تەنیا کەوتووم لە ماڵ
بێکەس و بێ هەواڵ
تۆی شەفام تۆی سەفام
تۆی هەنسک و وەفام
مەهێڵە بێکەس بمرم
غەریب و بێپەنام
تەنیایی و دووریی تۆ
ئەمکوژێ دڵنیام
حەسرەتت ها لە دڵ
تا ڕۆژێ لە دنیام
ئەی شەماڵ ئەی شەماڵ...
تەنیا کەوتووم لە ماڵ
بێکەس و بێ هەواڵ