عارەب عوسمان

نازێ نازێ

بە دەنگی: عارەب عوسمان
شێوەزار: سۆرانی
7
ئەرێ کەژاڵ بە چاوی شینی بە قژی زەردی زێڕینی
کەژاڵ بە چاوی شینی بە قژی زەردی زێڕینی
دڵم بۆی ئامادەیە کەوتمە داوی بە تینی
هێ هێ نازێ

خەڵک سووڕ ماون لە ئەو
منیش لێم حەرامە خەو
ڕوومەتی |*؟}
مانگی تابانە لە شەو
های های نازێ

ڕێک و پێک و نەرم و شل
باڵا عەرعەر چاو بە کل
دەستی بۆ دەدەم لە مل
کەس بۆی ناکا بە دڵ
کەس بۆی ناکا بە دڵ
کەسێک بۆی ناکەم بە دڵ
نازێ نازێ نازێ نازێ
لێ نازێ نازێ لێ نازێ نازێ لێ نازێ کچە کابانێ
چاوجوانێ چاوجوانێ دڵم دەکا جۆلانێ های جۆلانێ

کەژاڵی
گاڵتەی دێ بەو قسانە
لافی گرتووە بە هانا
چونکە چاوی جوانە
چونکە جوانی نیشانە
های های نازێ
لافی گرتووە بە هانا
چونکە جوانی نیشانە
چونکە چاوی جوانە
های های نازێ

دەڵێ بەرۆکم بەردە
دوورە دەردە
ڕێ بە کاروانم مەگرە
ناشیرین ڕەنگت زەردە
لێ نازێ نازێ لێ نازێ نازێ لێ نازێ چاوێ من نازێ
چاوجوان گەردنی قازێ چاوی جوان گەردن قازێ
های های قازێ

کەژاڵ گوڵی هەولێرە لە باغەکەی زانیاری
بێلاڤە بۆی زامدارە بە زامی بەزم و زاری
نازێ نازێ نازێ نازێ
لێ نازێ نازێ لێ نازێ نازێ لێ نازێ گەردن قازێ
دەلالە جوانێ من قازێ چاوجوانێ گەردن قازێ
های های نازێ