پێم خۆشە میوانی من بی
هەمیشە جیرانی من بی
ئای سوورەگوڵم وای
لە دونیایێ تاکوو ماوم
هەر تۆی بەخودای بینای چاوم
ئای سوورەگوڵم خەمڵیوە
پێی بڵێن بەو نازەنینە
بەو ئەسمەرە خوێنشیرینە
ئای سوورگوڵم وای
بۆم دەوای دەردم برینە
کوشتوومی ئەو چاوە شینە
ئای سوورەگوڵم خەملێوە
خەبەرم نارد بۆ نەهاتی
شیرینی وێنەی نەباتی
ئای سوورەگوڵم وای
ئەمنت بیر چوو هەر ئەو کاتی
خودایە بمدەی نەجاتی
ئای سوورەگوڵم خەملێوە
ئەمنت بیر چوو هەر ئەو کاتی
خودایە بمدەی نەجاتی
ئای سوورەگوڵم تۆراوە
لە دونیایێ تاکوو ماوم
هەر تۆی بەخودای بینای چاوم
ئای سوورەگوڵم خەمڵیوە