کوردستان سروەی شەماڵت لە لەش ئاژین دەکەم
گوڵوشەی شێعری یەقینم بە تۆ پڕ تین دەکەم
شەرتە سەربازی خاک و خۆڵت بم تا هەم
ڕوو بە هەردت ئەسپی هەڵبەست زین دەکەم
دەبنە فیشەک خشتە خشتەی شێعری پیرۆزی ڕقم
تا نەیاری گەل بە شێعری ئاگرین نەفرین دەکەم
گەر بەهاری سەربەخۆیی بێتە دی و سەربەست بژیم
تف لە چاوی دوژمنی سەرشێتی دڵ پڕ کین دەکەم
جەژنی سەربەخۆییشت دەزانی چی دەکەم؟
نوێژی شوکرانەم لە زێدەکەی هەرسین دەکەم
گەر تەمەن مەودا بدا و ئاواتم بێتە دی
حەز لە کیژی ڕووگەشی نەرمین دەکەم
دەبنە فیشەک خشتە خشتەی شێعری پیرۆزی ڕقم
تا نەیاری گەل بە شێعری ئاگرین نەفرین دەکەم
گەر بەهاری سەربەخۆیی بێتە دی و سەربەست بژیم
تف لە چاوی دوژمنی سەرشێتی دڵ پڕ کین دەکەم