کوڕم گەورە کرد وەرە وەی بە قەندی شاری
ڕەزاشا بردی دەنا وەی بۆ لای ئیجباری
ئەرێ شل هەی شل، شل و شێواوی
یان ماندووی ڕێگا گیانە هەتاو لێی داوی
مانگێ حەوت قران وەرە ڕۆژێ چوار شایی
چ بدەم بە قەند و وەرە چ بدەم بە چایی؟
ئەرێ شل هەی شل، شل و شێواوی
یان ماندووی ڕێگا دەنا هەتاو لێی داوی
بەرگی ئیجباری وەرە وەی بە بەرم تەنگە
لە کن یاوەری دەنا وەی زمانم لەنگە
ئەرێ شل هەی شل، شل و شێواوی
یان ماندووی ڕێگا دەنا هەتاو لێی داوی
ڕەبی ڕەزاشا دەنا جووت کوڕت بمرێ
ڕەبی ڕەزاشا ئەرێ [جووت کوڕت] بمرێ
قەت بۆ ئیجباری دەنا لە کوردی دەگرێ
ئەرێ شل هەی شل، شل و شێواوی
یان ماندووی ڕێگا دەنا هەتاو لێی داوی