ناسر ڕەزازی

هۆ هۆزەکەم و سڵاو پێشمەرگەی قارەمان

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
55
هۆ هۆزەکەم
دەنگی زوڵاڵی تۆ نەبێ
منیش لێرەوە بێدەنگم
هۆ خاکەکەم
ڕەنگی سوورئاڵی تۆ نەبێ
منیش لێرەوە بێڕەنگم
من بێ ئێوە باڵدارێکی باڵشکاوم
کانییێکی وشک و بێئاوم
دوورم لێتان بەڵام
بەڵام براکانم
ئازاری زامەکانتانم
دوورم لێتان بەڵام
بەڵام هاوڕێکانم
هاودەمی ڕۆژ و شەوتانم
دوورم لێتان بەڵام
بەڵام کەسەکانم
بۆ هەمیشە لەگەڵتانم
هاوخوێنتانم هاوبیرتانم
من گیانفیدای کوردستانم

سڵاو پێشمەرگەی قارەمان
چاکترین ڕۆڵەی کوردستان
پڵنگی سەر شاخ و هەردان
هەڵۆی خوێناویی سەر بەردان
شەڕی مە شەڕی ژیانە
شەڕی باوەڕ و ئیمانە
لەگەڵ کوردستان پەیمانە
یا کوردستان یا نەمانە
یا کوردستان یا نەمانە

کوڕی کوردی ئازا و دلێر
هەستە ڕاپەڕە وێنەی شێر
لە کوردستان ڕامێنە تێر
وێران بوو وڵاتی زەنوێر
شەڕێ مە شەڕی ژیانە
شەڕی باوەڕ و ئیمانە
لەگەڵ نیشتمان پەیمانە
یا کوردستان یا نەمانە
یا کوردستان یا نەمانە

سڵاو پێشمەرگەی قارەمان
چاکترین ڕۆڵەی کوردستان
پڵنگی سەر شاخ و هەردان
هەڵۆی خوێناویی سەر بەردان
شەڕی مە شەڕی ژیانە
شەڕی باوەڕ و ئیمانە
لەگەڵ کوردستان پەیمانە
یا کوردستان یا نەمانە
یا کوردستان یا نەمانە

ئەو خاکە خاکی کوردییە
خۆ خاوەنی دیکەی نییە
سەبەب بۆ هێرشی وی چییە؟
کوردستانە و کوردخێوییە
شەڕێ مە شەڕی ژیانە
شەڕی باوەڕ و ئیمانە
بۆ ئازادیی کوردستانە
یا کوردستان یا نەمانە
یا کوردستان یا نەمانە
هۆنراوەی دیکلەمە: ڕەزا حەمە
هۆنراوەی سروود: خالید حیسامی (هێدی)