وەرە ئەمشەو بە تەماتم
وا تەوێڵم خستۆتە سەر لەپی دەستی چاوەڕوانی
بە تەماتم چاوەڕوانتم
جیهان بۆتە پۆستەچییێک موژدەی هاتنتم بۆ دێنێ
دەور و پشتم گوێیەکی زیت و قوڵاخە لە بێدەنگی دەنگ دەردێنێ
هەموو بایێک جۆلانەیە و موژدەی هاتنت ڕادەژەنێ
هەموو ڕێیێک شمشاڵێکە و ئاوازی پێی تۆ دەژەنێ
گشتی دیوارێک دەرگایێکە و زەنگی دیدارت لێ دەدا
دار و بەردیش بۆتە لێو و بۆ پێشوازیت پێ دەکەنێ
ترپەیێک دێ چرپەیێک دێ ئەوە تۆ دێی ئەی چۆن نایەی
بە تەماتم چاوەڕوانتم