کەریم کابان

یار جوانە

بە دەنگی: کەریم کابان
شێوەزار: سۆرانی
9
یار جوانە یار جوانە وەنەوشەی سای باخانە
کە بە لەنجە دێ و دەچێ ئەڵێی کۆتری گوێبانە
یان پۆڕی ئێوارانە

باڵابڵند و شۆخە ئەڵێی شاخەڵفی قۆخە
ڕەنگی برژانگ و برۆی ڕەشێکی یەجگار تۆخە
هەی ڕەشێکی یەکجار تۆخە
یار جوانە یار جوانە وەنەوشەی سای باخانە
کە بە لەنجە دێ و دەچێ ئەڵێی کۆتری گوێبانە
یان پۆڕی ئێوارانە

نازدارە نازدارە یار نەشمیلە و نازدارە
توخوا دەستی لێ مەدەن لە خشەی گەڵا بێزارە
یار جوانە یار جوانە وەنەوشەی سای باخانە
کە بە لەنجە دێ و دەچێ ئەڵێی کۆتری گوێبانە
یان پۆڕی ئێوارانە

ئەرێ هێندە ناسک بوو ئەی هاوار بە بای باوەشێن
ئەرێ سەرکوڵمی ئاڵی ئەو کچە پڕ ئەبوو لە خوێن
ئەی هاوار پڕ ئەبوو لە خوێن
یار جوانە یار جوانە وەنەوشەی سای باخانە
کە بە لەنجە دێ و دەچێ ئەڵێی کۆتری گوێبانە
یان پۆڕی ئێوارانە